چێڵسی‌ لەگەڵ بەرشەلۆنە گەیشتە رێكەوتن



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانەی‌ چێڵسی‌ ئینگلیزی‌ لەگەڵ یانەی‌ بەرشەلۆنە گەیشتۆتە رێكەوتن بۆ گواستنەوەی‌ فلیپ كۆتینۆی‌ بەڕازیلی‌ وئەستێرەی‌ ئەو یانەیە كە لە ئێستادا بە خواستن لە بایرن میونخ یاری‌ دەكات.

كۆتینۆ لە ئێستادا لە یانەی‌ بایرن میونخ یاری‌ دەكات بەخواستن  وتا كۆتایی وەرزی‌ ئەمساڵ و لە كۆتایی وەرزیشدا دەتوانێت بەرامبەر 120 ملیۆن یۆرۆ بیگوازێتەوە ریزەكانی‌ بە یەكجاری‌ ، بەڵام یانە باڤارییەكە ئامادە نییە 120 ملیۆن یۆرۆی بداتە یانە كەتەلۆنییەكە.

رۆژنامەی‌ سپۆرتی‌ كەتەلۆنی‌ ئاماژەی‌ بەوەكردووە كە یانەی‌ چێڵسی‌ لەگەڵ بەرشەلۆنە گەیشتۆتە رێكەوتن كە بە خواستن و بۆ یەك وەرز كۆتینۆ بگوازێتەوە ریزەكانی‌ و لە كۆتایی وەرزشیدا بە یەكجاری‌ مافی‌ كڕینەوە هەبێت چونكە ناتوانێت بە یەكجار 90 ملیۆن یۆرۆ بداتە بەرشەلۆنە لە پێناو گواستنەوەی‌ یەكجاری‌ چونكە یانە كەتەلۆنییەكە نرخەكەی‌ كەمكردۆتەوە .

لە كۆتایشدا سپۆرت دەڵێت چێڵسی‌ ئامادەیی نیشانداوە موچەی‌ یاریزانەكە تەرخان بكات وبۆ ماوەی‌ ئەو وەرزەش 30 ملیۆن یۆرۆ بداتە بەرشەلۆنە .


PM:10:29:18/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 8754 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌