پێشمه‌رگه سپۆرت -
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 19 / 2 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا دوو یاری دۆستانه‌یان ئه‌نجام دا .
فێرگه‌ی پێشمه‌رگه به پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز كه چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی گه‌شیان لێده‌كرێت و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌رانی به ئه‌زموون مه‌شق و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و به‌شداری له ته‌واوی چالاكییه‌كانی شاری سلێمانی و كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ك له پاش ئه‌و ئاماده‌كارییه به‌رده‌وامانه‌ی فێرگه‌كه‌دا میوانداری له فێرگه‌ی ئیسپانیۆڵی شاری به‌سره كرد .
له یه‌كه‌م یاری كه بۆ ته‌مه‌نی 2004 - 2005 ڕێك خرابوو یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان به ئه‌نجامی 5 -2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و دووه‌م یاری یاریزانانی فێرگه‌ی پێشمه‌رگه بۆ له دایك بوانی 2007 - 2008 بوو كه توانیان ئه‌و یاریه‌ش به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم ببه‌نه‌وه .