پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ردوو یانه‌ی هیلال و ئه‌هلی سعودی به نوسراوی فه‌رمی پاشه‌كشه‌یان له پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی ڕاگه‌یاند .
په‌یجی فه‌رمی یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی له تۆڕی كۆمه‌لاَیه‌تی فه‌یس بووك ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشت ڕاست كرده‌وه و له زاری ئه‌حمه‌د عه‌بدول دایم سه‌رۆكی لیژنه‌ی پاڵه‌وانێتیی باله‌ی یانه‌كانی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند كه هه‌ردوو یانه به نوسراوی فه‌رمی پاشه‌كشه‌یان ڕاگه‌یاندووه .
ئه‌مه‌و ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه تا ئێستا زۆریك له یانه‌كانی به‌شداری پاڵه‌وانێتیه‌كه گه‌یشتونه‌ته شاری قاهیره‌ی ولاَتی میسر كه میوانداری له 38 هه‌مین یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌كات و هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له ڕۆژی سێ شه‌ممه 18 ی 2 / 2020 كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئه‌حمه‌د عه‌بدول دایم ڕاشی گه‌یاندووه كه له ڕۆژی چوار شه‌ممه 19 ی مانگ ئاهه‌نگی ده‌ست پێكی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌روه‌ك یارییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژ ئه‌نجام ده‌درێن .