پێشمهرگه سپۆرت -
ئەرنستۆ ڤالڤێردی ئیسپانی وراهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە پاش دەركرانی لە یانە كەتەلۆنییەكە یەكەم لێدوانی فەرمی دا.
لە میانەی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ڤالڤێردی وتی: لەم هەفتەیەدا زۆر كەم سەیری یاریم كردووە و سەرقاڵی هەندێ كاری تر بووم .
ڤالڤێردی دەشڵێت كاتێك راهێنەر دەبێت ناتوانی بەشێوەیەكی تەواو دەربكەویتەوە شەوی رابردوو چەند خولەكیكی یاری جامی شام بینی ، ئەوەی لە مانگەشدا بە تەواوی سەیرم كرد یارییەكەی بەرشەلۆنە وبیلباو بوو لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شا .
ڤالڤێردی لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی هەموو ئەو یانانەی كە راهێنانم پێ كردوون سودیان پێگەیاندووم بەڵام هەرگیز ئەزمونی راهێنەرایەتی بیلباو لە یاد ناكەم و پێم وایە باشترین ئەزمون بووە، بردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیاش بەرامبەر بەرشەلۆنە لەگەڵ بیلباو باشترین یاریم بووە و دەبێت ئەوەش بڵێم كە راهێنەرایەتی بەرشەلۆنە سەرنجڕاكێش بووە .
لە كۆتایشدا لەسەر نازناوی خولی ئیسپانی ڤالڤێردی وتی: ریاڵ مەدرید بەهێزترین پاڵێوراوە.