پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگادار بوون له مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 7 / 1 / 2020 به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێر و هۆگر محه‌مه‌د و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌ردانی مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی كردوو هه‌روه‌ك له میانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی دا به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پاڵپشتی یانه‌ی بۆ تیپه‌كه دووپات كرده‌وه و ده‌ست خۆشیشيان له ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه و كیژه یاریزانان كرد كه هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی كاریگه‌ر و هیواشیان خواست له ساڵی نوێ‌دا و له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
پاشان به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ی كچانی پێشمه‌رگه سوپاسی به‌رێز جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ هاوكاری و پاڵپشتییه به‌رده‌وامه‌كان و پاڵپشتی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌یانی به‌رز نرخاندوو به‌ڵێنیان دووپات كرده‌وه بۆ به‌رده‌وامی دان به مه‌شق و ئاماده‌كاری و به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی به‌رچاو له پاڵه‌وانێتیه‌كانی كوردستان و عێراق دا نه‌وه‌ستن و به‌رده‌وامبن .
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له تیپه به‌هێزه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق دا‌و خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌نجامی كاریگه‌ر و به‌رچاوه له پاڵه‌وانێتیه‌كاندا .