پێشمهرگه سپۆرت -
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە پاش شكستەكەیان بەرامبەر یانەی لیڤانتی بە تەنها چۆتە دەرەوەی یاریگا و ڤالڤێردی ویاریزانەكانی بە هۆكاری شكستەكە زانیوە .
پێگەی بێرنابۆ ئاماژەی بەوەكردووە كە مێسی پاش تەواوبونی یارییەكە بە توڕەی چۆتە ژووری جل گۆرینی تیپەكەیان و بە تەنها چۆتە ئەوێ وئامادەش نەبووە هیچ لێدوانێك بدات بۆ رۆژنامەنوسان .
ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە مێسی ڤالڤێردی ویاریزانەكانی بە هۆكاری شكستەكە زانیوە .
جێگەی ئاماژەیە شەوی رابردوو بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە لیڤانتی دۆڕا