‌لای مێسی باشترین هێرشبەری مێژوو كێیە .؟



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە نوێترین لێدوانیدا باسی چەند بابەتێك دەكات ورۆناڵدۆی دیاردەش بە باشترین هێرشبەری مێژوو دەزانێت . 

لەنوێترین لێدوانیدا بۆ كەناڵی تی وای سی ئەرجەنتینی مێسی سەرەتا باس لە رۆشتنی لە بەرشەلۆوتی: ئارەزوو دەكەم لە یانەی نیوڵز ئۆڵد بۆیز كۆتایی بە كاروانی یاریركردنم بهێنم ، بەڵام جێهێشتنی بەرشەلۆنە بۆ من زۆر قورسە وبە هیچ شێوەیەك بیرم لە جێهێشتنی یانەكە نەكردۆتەوە.

سەبارەت بە  باشترین هێرشبەری مێژوو مێسی رایدەگەیەنێت كە لای ئەو رۆناڵدۆی بەڕازیلی باشرترین هێرشبەر بووە لە مێژوودا وچێژی پێ بەخشیوە .
مێسی باس لە رۆناڵدینهۆش دەكات و دەڵێت  هیواداربوم زۆر زیاتر لەگەڵ ئەو یاریزانە یاری بكەم .

لە كۆتایشدا مێسی باس لە باشترین گۆڵەكانی ژیانی وەرزشی خۆی دەكات و دەڵێت تۆماركردنی گۆڵ لە یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكان بەرامبەر مان یونایتد و لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید لە نیوەی كۆتایی یانە پاڵەوانەكان و تۆماركردنی گۆڵ لە نۆیەر لە چامپیۆنس لیگی 2015 باشترین گۆڵەكانی ژیانم بووە و بردنەوەی جامی جیهانی لاوانیش لە 2005 دەسكەوتێكی زۆر گەورە بووە لای من.


PM:02:40:27/10/2019




ئه‌م بابه‌ته 1842 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌