‌زه‌ سه‌ن: رۆناڵدۆ داوای‌ هێرشبه‌رێكی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌كات



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

رۆژنامه‌ی‌ زه‌سه‌نی‌ به‌ڕیتانی‌ له‌ راپۆرتێكیدا ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای‌ له‌ یانه‌كه‌ی‌ كردووه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ رۆمیلۆ لوكاكۆ واژووبكه‌ن . 

رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ رۆناڵدۆ داوای‌ له‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌كه‌ی‌ كردووه‌ گفتووگۆی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ لوكاكۆ بكه‌ن ، چونكه‌ سودێكی‌ باش ده‌گه‌یه‌نێت به‌ یانه‌كه‌ .

ئه‌م داوایه‌ی‌ رۆناڵدۆ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ خانمه‌ پیره‌كه‌ ئاره‌زوو ده‌كات دیبالا بداته‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس و له‌ به‌رامبه‌ردا تواناكانی‌ رۆمیلۆ لوكاكۆ به‌ده‌ستبهێنێت كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌لجیكیه‌ش ئاره‌زووی‌ رۆشتن ده‌كات له‌ یانه‌كه‌یدا .



PM:03:23:01/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 2532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌