پێشمه‌رگه سپۆرت -
نیمار داسێلڤای به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی جه‌ختده‌كاته‌وه كه له ئێستادا ته‌نها بیری لای راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌یه‌تی .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا نیمار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به‌رشه‌لۆنه نیمار ده‌ڵێت: له ئێستادا به رێژه‌ی سه‌د له‌سه‌د گرنگی به راهێنانه‌كان ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان و گرنگترین شتیش لای من خێزانه‌كه‌م و هاوڕێكانمه .
سه‌باره‌ت به ریمۆنتاداكه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌راتمبه‌ر پاریس سانجێرمان كه به شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد نیمار وتی باشترین یاریم بوو به درێسی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌وه ، ساتێكی له‌بیر نه‌كراوه .