پێشمه‌رگه سپۆرت -
نیمار داسێلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له شاری تۆرینۆ له ئیتاڵیا چاوی به كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس كه‌وتووه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ له شاری تۆرینۆ یه‌كیان بینیوه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ریكلامێكی بارزگانی .
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی نیمار به ته‌واوی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی نیگه‌ران كردووه كه ئاماده‌ی راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی نابێت .
لای خۆشیه‌وه لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه پاریسییه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كرد بوو كه نیمار به فه‌رمی ئاره‌زووی رۆشتنی ده‌كات له یانه‌كه‌یدا .