پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی نزیكه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌لبێرتۆ سۆسۆی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ریاڵ سه‌رقۆسته .
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی لیبرتاد دیجیتاڵ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی شاهانه به ته‌واوی نزیكبۆته‌وه له گواستنه‌وه ئه‌لبێرتۆ سۆرۆی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی ریاڵ سه‌رقۆسته به‌رامبه‌ر دوو ملیۆن و500 هه‌زار یۆرۆ .
سۆرۆی 20 ساڵ چاوه‌ڕێی داهاتوویه‌كی گه‌شی لێده‌كرێت و له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ سه‌رقۆسته رووده‌كه‌نه شاری مه‌درید بۆ كۆتاییهێنان به گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه و ده‌ستبه‌رداربونی بۆ یانه‌ی شاهانه .