هانده‌رانی‌ لیڤه‌رپوڵ داوای‌ ئامانجه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید له‌ كلوپ ده‌كه‌ن



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

هانده‌رانی‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ داوا له‌ یۆرگن كلوپی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كیلیان مباپێ ی فه‌ڕه‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان واژوو بكه‌ن . 

رۆژنامه‌ی‌ ئێكسپرێسی‌ به‌ڕیتانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هانده‌رانی‌ ریدز داوایان له‌ یانه‌كه‌یان كردووه‌ له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا هه‌وڵی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ تواناكانی‌ مباپێ بده‌ن . 

یه‌كێك له‌ هانده‌ره‌ دیاره‌كانی‌ لیڤه‌رپوڵ له‌ تویته‌ر نوسیویه‌تی‌ :گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مباپێ واژووبكه‌ن له‌ پێناو لیڤه‌رپوڵ ، هیوادارم مباپێ ببینم به‌ درێسی‌ لیڤه‌رپوڵه‌وه‌ ، ده‌ی‌ مباپێ وه‌ره‌ لیڤه‌رپوڵ وگرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ واژووبكه‌ . ئه‌مه‌ وته‌ی‌ هانده‌رێكی‌ سه‌رسه‌ختی‌ لیڤه‌رپوڵه‌.

له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا مباپێ ره‌تیكرده‌وه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ پاریسییه‌كه‌ نوێ بكاته‌وه‌ .



PM:02:56:30/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 3636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌