پێشمه‌رگه سپۆرت -
كریستیان ئه‌ریكسنی دانیماركی و ئه‌ستێره‌ی یاه‌نی تۆتنهام به‌دوای خانوه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت له شاری مه‌درید وده‌یه‌وێت خانووه‌یه‌ك له‌و شاره بكڕێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌ریكسن و خێزانه‌كه‌ی له‌شاری مه‌درید بینراون و ده‌یانه‌وێت خانووه‌یه‌ك له‌و شاره بكڕن ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئه‌ستێره دانیماركییه ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت و روبكاته یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
ئه‌ریكسن یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی زیدان بۆ وه‌رزی داهاتوو ، داواشی له یانه‌كه‌ی كردووه كه هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن له به‌ده‌ستهێنانی تواناكانیدا