پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ڤینیسیۆس جۆنیۆری به‌رازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌كات .
رۆژنامه‌ی كاڵچۆ میركاتۆی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی میلان گه‌شتی مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیایان كردووه بۆ گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ریاڵ مه‌درید له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ڤینیسیۆس جۆنیۆری به‌ڕازیلییه‌وه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه یانه‌ی میلان هیوادارن یانه‌ی شاهانه رازی بكه‌ن به خواستن ئه‌و یاریزانه‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن له‌گه‌ڵ مافی كڕینه‌وه‌ی له كۆتایی وه‌رزی داهاتوو.