پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق بۆ خوار ته‌مه‌ن 23 ساڵ ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له یاریه‌كانی پالاَوتن بۆ گه‌یشتن به پاڵه‌ی‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا ده‌كات و له نێو پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی عێراق یشدا سێ یاریزانی لاوی یانه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق دیاری كراون .
هه‌ریه‌ك له ( هاومه‌ند فه‌تاح ، عه‌بدولاَ كه‌ریم و محه‌مه‌د كه‌ریم ) وه‌ك یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوایی به‌شداریكردنیان له قۆناغی یه‌كه‌می پالاَوتن توانیان به یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دیاری بكرێن ئه‌وه‌ش دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز له مه‌شقه‌كان دا .
ئه‌مه‌و له ئێستاشدا هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق له شاری نه‌جه‌ف كه‌مپێكی ئاماده‌كاری ڕێك خستووه و بڕیاره له كۆتایی مانگی 6 / 2019 به‌شداری له پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌كان له ولاَتی به‌حرێن بكات كه حه‌وت هه‌ڵبژارده تێیدا به‌شداری ده‌كات و سێ هه‌ڵبژارده‌ی ده‌گاته پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا كه له مانگی 9ی 2019 و له ولاَتی میانمار یاریه‌كانی به‌ڕێوه ده‌چێت .