پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی گرێبه‌ستێك بۆ گواستنه‌وه‌ی گاریس بێڵی وێڵزی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده ده‌كات .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی مان یونایتد ئاماده‌ن گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی وه‌رزێك وبه‌خواستن بده‌نه ریاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی بێڵ وهاوكات دواتریش مافی كڕینه‌وه‌ی یه‌كجاری ئه‌و یاریزانه به كاربهێنن.
بێڵ له پلانه‌كانی زیدانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌دا نییه بۆ وه‌رزی داهاتوو ، بۆیه كارگێڕی ریاڵ مه‌درید هه‌رچۆنێك بێت ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بێت و له ئێستاشدا مان یونایتد له‌سه‌ر خه‌ته تا ئه‌وه‌ی به‌خواستن و بۆ ماوه‌ی 12 مانگ ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه یاریگای ئۆڵترفۆرد و دوایش مافی كڕینه‌وه‌ی یه‌كجاری به‌كاربهێنێت .