پێشمه‌رگه سپۆرت -
باوكی نیمار داسێلڤا كه له‌هه‌مان كاتدا بریكاری كاره‌كانییه‌تی بێ بێ تاوانی كوڕه‌كه‌ی له ئابڕوچونێكی گه‌وره دووپاتده‌كاته‌وه .
له ماوه‌ی رابردوودا نیمار تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی درایه پاڵ كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر ئافره‌تێك له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی شاری پاریس و ئه‌و ئافره‌ته‌ش شكاتی لێكردووه .
له لێدوانێكیدا بۆ به‌رنامه‌ی باندررێنتسی به‌ڕازیلی سێلڤا سانتۆس باوكی نیمار ئاشكرای ده‌كات كه كوڕه‌كه‌ی هه‌ستی به‌وه كردوه كه له لایه‌ن ئه‌و ئافره‌ته‌وه ده‌یه‌وێت فێڵه لێ بكرێت و بێزار بكرێت .
باوكی نیمار ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه ئێمه ئاماده‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ت و بێزاركردنه‌و برواشمان نه‌بوو ئه‌و فێڵی له نیمار بكرێت .
له كۆتایشدا باوكی نیمار وتیشی كه نیمار هیچ جۆره تاوانێكی ئه‌نجام نه‌داوه‌و ته‌نها له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه هه‌وڵ دراوه بێزار بكرێت و فێڵی لێ بكرێت .