پێشمه‌رگه سپۆرت -
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس داوا له یانه‌كه‌ی ده‌كات كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سێ یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه واژوو بكه‌ن .
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری به‌ڕیتاتنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای له كارگێڕی خانمه پیره‌كه كردووه كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ئیڤان راكیتیچ ی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه وئۆمتیتی به‌رگریكاری یانه‌كه‌و سیلیسینی گۆڵپارێز واژوبكه‌ن كه هه‌ر سێ یاریزانه‌كه به ئه‌گه‌رێكی زۆر له‌گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه یانه‌كه جێده‌هێڵن .
رۆناڵدۆ پێی وایه به بونی ئه‌م یاریزانانه یانه‌كه له توانای دا ده‌بێت وه‌رزی داهاتوو خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بباته‌وه .