پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد و لیڤه‌رپوڵ ركابه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لێختی هۆڵندی و كاپتن و به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام .
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌كانی مانچسته‌ریونایتد و لیڤه‌رپوڵ چونه‌ته ركابه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لێختی هۆڵندی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام .
له ئێستادا نزیكترین یانه له‌گواستنه‌وه‌ی دی لێخته‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه ، به‌ڵام بونی ئه‌م ركابه‌رانه كاره‌كه بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه قورس‌تر ده‌كات .