‌مان سیتی‌ ده‌چێته‌ شه‌ڕێكی‌ گه‌وره‌وه‌ له‌ دژی‌ ریاڵ مه‌درید



 
پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ ده‌چێته‌ ركابه‌ری‌ له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ نیمار داسێلڤای‌ به‌ڕازیلی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان . 

پێگه‌ی‌ لی‌ 10 سپۆرتی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پیپ گواردیۆلای‌ راهێنه‌ری‌ مان سیتی‌ نیمار خستۆته‌ ێو پلانه‌كانییه‌وه‌ بۆ وه‌رزی‌ داهاتوو . 

ئه‌و پێگه‌یه‌ ئاشكراشی‌ كردووه‌ كه‌ كارگێڕی‌ مان سیتی‌ ئاماده‌ن له‌ پێناو گواستنه‌وه‌ی‌ نیمار 140 ملیۆن یۆرۆ وهاوكات سێرجیۆ ئه‌گویرۆ بده‌نه‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان . 

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدش له‌ هه‌وڵدایه‌ تا ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ جارێكی‌ تر بگێڕێته‌وه‌ ئیسپانیاو ده‌بێت مان سیتی‌ شه‌رێكی‌ گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید بكات بۆگواستنه‌وه‌ی‌ نیمار .


PM:02:32:13/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 4447 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌