پێشمهرگه سپۆرت -
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هیچ بڕیارێکی لە بارەی داهاتوویەوە نەداوە سەبارەت بە وازهێنانی لە یاری نێودەوڵەتی .
بە گوێرەی سەرچاوە نزیکەکان لەو یاریزانەوە، تاوەکو ئێستا کریستیانۆ هیچ لێدوانێکی فەرمی نەداوە لەو بارەیەوە و سەرجەم هەواڵەکان ساختەن.
کریستیانۆ تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی نەداوە دەربارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردە و تەنها دوای یارییەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە .
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە پاش شکستەکەیان بەرانبەر فەڕەنسا هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بەوە کرد ئەو ئەستێرە پورتوگالییە واز لەیاری نێودەوڵەتی دەهێنێت.