پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆبێرتۆ مارتینێز، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال، وەڵامی هەواڵی وازهێنانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لە یاری نێودەوڵەتی دایەوە
مارتینێز لەگەڵ پورتوگال باسی داهاتووی ڕۆناڵدۆ و پیپی کرد، بەتایبەتی کە یەکەمیان تەمەنی ٣٩ ساڵە و دووەمیان تەمەنی گەیشتووەتە ٤١ ساڵ.
ڕاهێنەری پورتوگال لە لێدوانێکدا کە تۆڕی بی بی سی سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: ئێمە هێشتا بەدەست کاریگەرییەکانی ئەو شکستە دەناڵێنین زۆر قورسە لەم کاتەدا هیچ بڕیارێک بدەین.
ڕۆناڵدۆ و پیپی بەشداریان کرد لە بردنەوەی نازناوەکەی پورتوگال لە ساڵی 2016 لەسەر حیسابی فەرەنسا کە ئەوکات میوانداری پاڵەوانێتیەکەی دەکرد.