پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەستنیشانکردنی ڤینسێنت کۆمپانی بەلجیکی وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی تیپی یەکەمی تۆپی پێ ڕاگەیاند، لە شوێنی تۆماس توخێل کە بەبێ بەدەستهێنانی هیچ پاڵەوانێتییەک ڕۆیشت.
بایرن میونشن لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا دەستنیشانکردنی ڕاهێنەرە تەمەن 38 ساڵەکەی وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی تیپەکەی ڕاگەیاند و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 3 ساڵ تا مانگی حوزەیرانی 2027 درێژدەبێتەوە
کۆمپانیش لە کۆمێنتێکدا لە پاش واژووكردنی گرێبەستەكەی دەڵێت دەڵێت: من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەو تەحەدایە دەکەم کە یانەکە ڕووبەڕووی دەبێتەوە شەرەفە کە بتوانین کار بۆ بایرن میونشن بکەین کە دامەزراوەیەکی گەورەی تۆپی پێیە دەبێت بەرگری لە ناسنامەی تیپ بکەین.