ڕاپۆرت به‌ وێنه‌ : سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق خه‌لاَتی‌ كیژه‌ ژماره‌ شكێنه‌كه‌ی‌ عێراق ده‌كات


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ زانكۆكانی‌ عێراق بۆ یاری‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدان نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د ی‌ كیژه‌ پاڵه‌وانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ توانی‌ له‌ یاری‌ سێ‌ باز ژماره‌ی‌ پێوانه‌ی‌ بشكێنێت ، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق خه‌لاَتی‌ تایبه‌تی‌ ئه‌و كیژه‌  پاڵه‌وانه‌ و ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌كات .

ئێواره‌ی‌  ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ 16 ی‌ ئایاری‌ 2024 و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ ئاماده‌ بوونی‌ م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ی‌ سكرتێری‌ یانه‌ پێشوازی‌ كرد له‌ هه‌رده‌ ڕه‌ووف بارام ئه‌ندامی‌ كۆمیته‌ی‌ ته‌نفیزی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق كه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ ، د ، عه‌قیل مفتن سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق سه‌ردانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كردبوو .

ئه‌مه‌و له‌و سه‌ردانه‌ی‌ دا هه‌رده‌ ڕه‌ووف بارام به‌ ناوی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق پیرۆزبایی‌ له‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كرد كه‌ كیژه‌ یاریزانێكی‌ پاڵه‌وانی‌ تیمی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌كه‌یان له‌ پاڵه‌وانێتی‌ زانكۆكانی‌ عێراق توانی‌ ژماره‌ی‌ پێوانه‌یی‌ نوێ‌ له‌ یاری‌ سێ‌ باز بشكێنێت و هه‌روه‌ك ئه‌و ده‌ست كه‌وته‌شی‌ به‌ گرنگ زانی‌ بۆ وه‌رزشی‌ عێراق .

بارام ئه‌وه‌شی‌ ئاشكرا كرد كه‌ له‌ دوایی‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد بۆ شاری‌ به‌غداد و میوانداری‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراقه‌وه‌ جێگره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ وردی‌ باسی‌ له‌ ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وته‌كانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كردووه‌ و هه‌روه‌ك یه‌كێك له‌و خالاَنه‌ش ئه‌م ئه‌نجامه‌ی‌ نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د بووه‌ كه‌ توانی‌ ده‌ست كه‌وتێكی‌ گرنگ بۆ وه‌رزشی‌ عێراق به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌ربۆیه‌ داوای‌ كرد كه‌ خه‌لاَتی‌ بكرێت و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق -یش ڕاسته‌وخۆ داواكه‌ی‌ په‌سه‌ند كرد .

هه‌رده‌ ڕه‌ووف ووتیشی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق سه‌رسامه‌ به‌ پێشكه‌وتنی‌ وه‌رزش له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ هاوكارده‌بن بۆ بره‌ودان و به‌ره‌و پێشچوونی‌ ژێر خانی‌ وه‌رزشی‌ له‌و شاره‌ ڕه‌نگینه‌دا .

دواجار ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ كۆمیته‌ی‌ ته‌نفیزی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق و حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د خه‌لاَتی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق یان پێشكه‌ش به‌ نزار ئه‌كره‌م  ی‌ ڕاهێنه‌ر و و نه‌ورۆز ئه‌حمه‌دی‌ یاریزان كرد .

له‌ دوا ته‌وه‌ری‌ ئه‌و میواندارییه‌دا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ سوپاسی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراقی‌ كرد بۆ گرنگی‌ دانی‌ به‌ وه‌رزشكاران و هه‌روه‌ك پێزانیكی‌ بۆ هه‌وڵه‌كانی‌ هه‌رده‌ ڕه‌ووف بارام هه‌بوو كه‌ بێ‌ جیاوازی‌ كار بۆ خزمه‌ت به‌ چینی‌ وه‌رزشكاران له‌ ته‌واوی‌ ولاَتدا ده‌كات .



PM:05:47:16/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 1624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌