پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له دوا ڕۆژی كێبڕكێكانی پاڵه‌وانێتی موایتایی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی ته‌مه‌نه‌كانی كوڕان و كچان ، تیمه‌كانی موایتایی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان چه‌ندین ئه‌نجام و نازناو به‌ده‌ست بهێنن .
یه‌كێتی ناوه‌ندی موایتایی عێراق پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی عێراقی بۆ ئاسته‌كانی ( لاوان ، تازه‌پێگه‌یشتوان و بێچوه شێران ) ی كوڕان و كچان به كۆتاهێنا و تێیداو دوای ڕكابه‌رییه‌كی شه‌ش ڕۆژه‌ی یاریزانانی یانه‌كان له‌سه‌ر ئاستی تیم كوڕان سێهه‌م و كچان دووه‌م بوون .
به‌همه‌ن محه‌مه‌د یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت زانیاری زیاتری پێداین و ووتی ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه بۆ ئاسته‌كانی ته‌مه‌نه‌كان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز به‌ڕێوه چوو كه یه‌كێتی موایتایی عێراق له نێو هۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له شاری به‌غداد ڕێكی خستبوو .
به‌همه‌ن ووتیشی خۆش به‌ختانه كوڕان و كچانمان توانیان زۆرترین پله‌كانی پێشه‌نگ به‌ده‌ست بهێنن و له دوایی كۆكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كان به پله‌كانى سێهه‌م و دووه‌م هاتین له نێو ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی یانه‌كانی عێراق دا .