‌ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌یه‌



ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه‌ به‌كارهێنانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری سوتانه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌ زیاد ده‌كات.

ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ له‌ جۆره‌كانی"ئۆمیپرازۆل و ئه‌یزۆمیبرازۆل و سیمیتیدین و ڤامۆتیدین و ته‌واوكه‌ره‌كانی دژه‌ ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌" هه‌موویان پاش به‌كارهێنانیان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاریگه‌ری زیانبه‌خشیان ده‌بێت.

بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ داتا له‌سه‌ر 11818 كه‌س وه‌رگیراوه‌ كه‌ ده‌رمانی PPIs یان به‌كارهێناوه‌ چاره‌كێك له‌م كه‌سانه‌ توشی ئازاری توندی سه‌ر یان سه‌رئێشه‌ی‌ نیوه‌ی‌ بوون.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ گۆڤاری Neurology Clinical Practice بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا توێژه‌ره‌وه‌ ئه‌مه‌ریكیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ به‌كارده‌هێنن ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ سه‌رئێشه‌ی‌ توند زۆر زیاتره‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌كارناهێنن.

دكتۆره‌ مارگریت سلاڤین له‌ زانكۆی میریلاند ده‌ڵێت"بابه‌ته‌كه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌كات چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی‌ دیكه‌ی‌ له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وانه‌ش كه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ به‌كارده‌هێنن و توشی ئازاری توندی سه‌ر بوون باشتر وایه‌ له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه‌یان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ن"



PM:02:55:12/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌