‌دیشامپ له‌ باره‌ی‌ فیكه‌ی‌ هانده‌ران بۆ مباپێ هاته‌ ده‌نگ



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

دیدیە دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، لێدوانێکی لەسەر کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەکە لە یارییەکەی دوێنێی بەرامبەر چیلی كه‌ وتافی‌ ناشرین و فیكه‌ی‌ بۆ لێدرا .

کیلیان مباپێ لەلایەن هاندەرانی مارسیلیا قسەی ناشرین و قسەی نه‌شیاویان پێ ده‌وت له‌ كاتی‌ یارییه‌كه‌دا ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو ڕکابەرییە توندەی کە ناسراوە لەنێوان ئەوان و پاریس سان جێرمان لە خولی ناوخۆییدا.

سەبارەت بەو بابەتە پرسیار لە دیشامپ کرا، ئەویش لە لێدوانێکدا کە تۆڕی "rmcsport”ی فەرەنسی بڵاوی کردۆتەوە وەڵامی دایەوە و وتی: "من سەرم سوڕنابێت، بەداخەوە هەمووان ڕکابەریی نێوان پاریس سان جێرمان و مارسیلیا دەزانن”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: فیکەکان لە تەواوی یاریگاکە نەبوون، بەڵکو تەنها لە مارسیلیا نەبوون، لە شوێنەکانی دیکەی پارێزگاکە ڕەنگە یاریزانانی دیکەش قسەی ناشرینیان پێ وترابێت

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ شتێک نییە نیگەرانم بكات، ئه‌وه‌ی‌ ڕویدوه‌ له‌ هه‌موو یاریگادا نه‌بووه‌ و ته‌نها هانده‌ری‌ یانه‌یه‌ك بووه‌ فیكه‌ی‌ بۆ مباپێ لێداوه‌ .


PM:03:26:27/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌