چەند ڕێنماییەک بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ په‌ستانی خوێنیان به‌رزه‌



ته‌ندروستی‌ - 

به‌رزی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه‌ له‌و گرفته‌ ته‌ندروستیانه‌ی‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی، دكتۆر عوسمان پسپۆڕی هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی تایبه‌ت پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌یان هه‌یه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"ئەوانەی کە بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە تا زەختیان جێگیر و ئاسایی بێت و دەرمانێک کەمتر بەکاربێنن، ئەو کەسانەی کە لەسەر لێواری توشبوونن بە زەخت تا بەدووربن لە بەرزبوونی پەستانی خوێن و ئه‌و کەسانه‌ی سەرو چل ساڵ و بەتەمەن بۆئەوەی دووربن لە توشبوون بە زەخت و دەرەنجامە خراپەکانی باشتر وایه‌ ئه‌م ڕێنماییانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن"

1-وەرزش کردن.
2- کەم بەکارهێنانی خوێ تا بتوانرێت. 
3- دابەزاندنی کێش. 
4- وازهێنان لە جگەرەکێشان. 
5- دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە کحولییەکان. 
6- خواردنی ئەو میوانەی کە دەوڵەمەندن بە ماددەی پۆتاسیۆم. 
7- دوورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ. 
8- خۆپاراستن لە چەوری و توشبوون بە چەوری خوێن.



PM:03:55:26/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌