‌هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ ئینزیلاقی فەقەرات



ته‌ندروستی‌ - 

هۆکاری سەرەکی بریتییە لە تەقین یان پچڕان و برینداربوونی دیسکی نێوان بڕبڕەکان و لە ئەنجامدا دیسکەکە دەخزێت و فشار دەخاتە سەر دڕکە مۆخ و دەمارەکانی هەست و جوڵەی قاچەکان، دكتۆر دیار پزیشكی پسپۆری نەشتەرگەری ئێسك وشكاوی وگۆڕینی جومگە له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

کۆمەڵێک حاڵەت هەن کە دەبنە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون:

1-تەمەن چونکە لەگەڵ تێپەڕبوونی تەمەن دیسکی نێوان بڕبڕەکان وشک دەبێتەوە و بێهێزتر دەبێت بۆیە ئەگەری ئینزیلاق زیاد دەکات

2- هەڵگرتنی شتی قورس بە شێوەی هەڵە، یان جوڵەی لە ناکاو بە شێوازێکی هەڵە

3- بەرکەوتنی زەبر بە بڕبڕەکانی پشت وەک ڕووداوی هاتوچۆ، وەرزش

4- دانیشتن بە شێوازی هەڵە بۆ ماوەیەکی زۆر، وەک لە کاتی شۆفێریدا

5- هۆکاری بۆماوەیی

6- قەڵەوی و زۆری کێش

7- کەمی جووڵە و ئەنجامدانی وەرزش

لە کاتی هەبوونی ئازار لە پشتدا یان ئازارو سڕبوون لە قاچەکاندا بە تایبەت کە بە بەشی پشتەوەی قاچدا ئازار دابەزێت، ئەگەر هەیە چارەخواز توشی ئینزیلاقی دیسکی پشت بووبێت، لەم حاڵەتەدا باشترە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ چارەسەرکردن و پێدانی ڕێنمایی.



PM:04:28:11/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌