‌خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی زیانی هه‌یه‌؟



ته‌ندروستی‌ - 

ڕاپۆرتێك گۆڤاری"واشنتن پۆست" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌" خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی بۆ هه‌ندێك كه‌س مه‌ترسی ته‌ندروستی هه‌یه‌"

مامۆستا"كیم باریت" له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا ئاشكرای كردوه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌و كه‌سانه‌ی‌ خاوه‌نی گه‌ده‌یه‌كی هه‌ستیارن و بۆ ئه‌وانه‌ش نابێت كه‌ نه‌خۆشی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌یان هه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ش كه‌ په‌رده‌ی‌ ناوه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌یان ڕوشاوه‌ یان زیانی به‌ركه‌وتووه‌" 

ئه‌م پسپۆڕه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ كلیڤلانده‌ و ده‌ڵێت" هۆرمۆنی كۆرتیزۆل هۆكاره‌ بۆ زیادبوونی دڵه‌ڕاوكێ، به‌یانیان ئاستی ئه‌م هۆرمۆنه‌ به‌رزترینه‌، كافاین كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زیاد ده‌ردانی ئه‌م هۆرمۆنه‌، ئه‌ویش هۆكاره‌ بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ باشتر وایه‌ بۆ هاوسه‌نگ بوونی شه‌كری خوێنیان له‌ به‌یانیاندا ئه‌گه‌ر قاوه‌ بخۆنه‌وه‌ ده‌بێت له‌ ژه‌مه‌كه‌دا پرۆتین و كاربۆهیدرات هه‌بێت"

خواردنه‌وه‌ی‌ قاوه‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی هۆكاره‌ بۆ زیادبوونی ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ به‌ڵام قاوه‌ی‌ سارد چڕی مادده‌ ترشه‌كانی كه‌متره‌ به‌راورد به‌ قاوه‌ی‌ گه‌رم، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خۆیان گرفتی كۆئه‌ندامی هه‌رس و گه‌ده‌یان هه‌یه‌ باشتر وایه‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی قاوه‌ نه‌خۆنه‌وه‌. 



PM:04:32:01/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌