‌نه‌ چا و نه‌قاوه‌..خواردنه‌وه‌یه‌ك زیان به‌ ددانه‌كانت ده‌گه‌یه‌نێت



ته‌ندروستی‌ - 

له‌پێناو پاراستنی بریقه‌ی‌ ددانه‌كانت پێویسته‌ بیر له‌وه‌ بكه‌یته‌وه‌ چی ده‌خۆیت و ده‌خۆیته‌وه‌، زۆرجاریش لۆمه‌ی‌ چا و قاوه‌ ده‌كه‌ین زیان به‌ ددان ده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند جۆرێك خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌ زیان به‌ ددان ده‌گه‌یه‌نێت و ددان ڕه‌نگ ده‌كات.

پزیشكی ددان"خالید قاسم" باس له‌وه‌ ده‌كات شه‌ربه‌تی لیمۆ له‌گه‌ڵ ته‌واوی سووده‌ ته‌ندروستیه‌كانی به‌تایبه‌ت دواخستنی پیری و به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ به‌رگری له‌ش، به‌ڵام زیانی زۆر به‌ ددان ده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" له‌كاتی خواردنه‌وه‌ی‌ شه‌ربه‌تی لیمۆ یان ئاو و لیمۆ ئه‌گه‌رچی خواردنه‌وه‌یه‌كی چێژبه‌خش و فرێشه‌ به‌ڵام به‌هۆی به‌رزی ئاستی ترشێتیه‌وه‌ زیان به‌ مینای ددان ده‌گه‌یه‌نێت"

ڕاپۆرتێكی پزیشكی كه‌ ساڵی 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌" ئاوی لیمۆ خواردنه‌وه‌یه‌كی دژه‌ پیریه‌ و ئاستی میكرۆبیۆم له‌ گه‌ده‌دا به‌هێز ده‌كات و هه‌رسی گه‌ده‌ باش ده‌كات، ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ زۆر كه‌س ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی‌ بكات به‌ڵام ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌ هۆكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی پوك و كلۆربوونی ددان به‌گوێره‌ی‌ كات زیاتر ببێت، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ برینی ددانیان هه‌یه‌ باشتر وایه‌ دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌م خواردنه‌وه‌یه‌ چونكه‌ ترشێتی لیمۆكه‌ واده‌كات پوك زیاتر هه‌وبكات"



PM:07:39:18/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌