ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌پرخێنن له‌م كاته‌دا پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن


ته‌ندروستی‌ -

پرخاندن دەگێکی زبر و بێزارکەرە کە دروستدەبێت کاتێک هەوا بە بۆری قورگدا تێپەڕدەبێت و شانەکانی قورگ دەلەرێنێتەوە لەکاتی هەناسەداندا،بەنزیکەی زۆربەی خەڵک لەماوەیەکی ژیانیاندا توشی پڕخە بوون، بەڵام لە هەندێک کەسدا دەبێتە حاڵەتێکی درێژخایەن، وە لەهەندێک جار لەوەیە نیشانەبێت بۆ بوونی کێشەیەکی تەندوستی، دكتۆر هێمن پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قورگ و لوت و گوێ له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکانی ئەم حاڵەتە چین؟

هەندێک جار پرخاندن لەگەڵ حاڵەتی هەناسە وەستانی شەوان دەبێت کە پێی دەڵێن Obstructive sleep apnea (OSA) کە ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەیە:

-هەناسەدانی ناڕەحەت و هەناسەبڕکێ لەکاتی خەوتندا
-زۆری خەواڵوی لەماوەی ڕۆژدا
-کەمی تەرکیزکردن
-سەرئێشەی بەیانیان
-ئازاری قورگ و کزانەوی لەکاتی لەخەو هەستاندا
-نائارامی لەکاتی نوستندا
-بەرزی پەستانی خوێن
-ئازاری سنگ لە شەواندا
-بەرزی دەنگی پرخە بە شێوەیەک خەوی هاوبەشەکەت تێکدەدات.

لە OSA دا پرخە پرخێکی بەرز هەیە بەدوایدا ماوەیەکی بێدەنگی هەیە کاتێک هەناسە خەریکە دەوەستێت و ڕەنگە کەسەکە بەئاگا بێت، ئەمەش ڕەنگە بەلایەنی کەمەوە ٥ جار دووبارە ببێتەوە لەماوەی یەک کاتژمێر نوستندا

چی کاتێک پێویستە پزیشک ببینت؟
پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت هەرکاتێک نیشانەکانی سەرەوەت هەبوو، ئەمە ڕەنگە دیاریبکات ئەگەر پڕخەندنەکە هۆکارەکەی OSA بێت.

-ئەگەر منداڵەکەت پڕخەی هەبوو پێویستە پزیشک بیبینێت، ڕەنگە نەخۆشی OSA یاخود کێشەی لوت و قورگ وەکو لەوزەتێنی هەبێت، یان قەڵەوی(دەبێتە هۆی تەسکبوونەوەی بۆری هەوا)ی هەبێت

هۆکارەکانی تووشبوون بە پرخە پرخ بریتین له:

-تەسکبوونەوەی بۆری هەوا و نزمی مەڵاشوو
-گیرای لوت بەشێوەیەکی درێژخایەن یاخود شکانی کۆڵەکەی لوت
-ئەناتۆمی و شێوازی دەم و جیوبەکان
-خواردنەوەی کحول و قەڵەوی
-هەستیاری و پەتا
-کەمی خەو و شێوازی خەوتن بەتایبەت لەسەر پشت
-بوونی پڕخە پرخ لە ئەندامانی خێزانەکەدا
-هەروەها ڕەگەزی نێر ئەگەری پڕخاندنیان زیاترە.

کاریگەرییه لاوەکییەکانی پرخاندن:
پرخە پرخ جگە لەوەی بێزارکەرە و نوستنی کەسانی دیکە تێک دەدات، ئەگەر نەخۆشی OSA ی لەگەڵدا بوو ئەوا ئەگەری دروستبوونی ئەم حاڵەتانە زیاددەکات:

- خەوزڕانی شەوان
- توڕەبوون و بێزاری و کەمی تەرکیز
- زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە زەخت و کێشەکانی دڵ و جەڵدە

-لە مناڵاندا دەبێتە هۆی کەمی تەرکیز، گۆڕانی هەڵسوکەوت و توڕەیی، یاخود لاوازی ئاستی خوێندن لە خوێندنگا.

ڕێنماییەکان بۆ کەمکردنەوەی پرخاندن:
-گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان وەکو دابەزینی کێش، دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی کحول و نوستن لەسەر لا دەکرێ یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی پرخاندن

-هەروەها ئامێری پزیشکی لەگەڵ نەشتەرگەری بەردەستن بۆ کەمکردنەوەی پرخاندنی توند. 



PM:02:58:07/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌