‌هۆكاری‌ سه‌ره‌كی‌ كێشه‌ی‌ بێنزیمه‌ له‌گه‌ڵ ئیتیحاد ئاشكرا ده‌بێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

كێشه‌ی‌ كه‌ریم بێنزیمه‌ له‌گه‌ڵ ماریسلۆ گالاردۆی‌ ڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ ئیتیحاد هونه‌رییه‌ و كارگێڕی‌ نییه‌. 

ماوەی ئەم دواییە خواستێکی بەهێزی بنزیمەی بۆ جێهێشتنی یانەی ئیتیحاد ئاشکرابوو، بە تایبەتی دوای دەرچوونی  تیپه‌كه‌  لە جامی جیهانی یانەکانی ٢٠٢٣.

بێنزیما بۆ ماوەیەک لە مەشقەکانی ئیتیحاد ئامادەنەبوو پێش ئەوەی بەم دواییە بگەڕێتەوە، لەکاتێکدا ناوەکەی پەیوەست بوو بە پەیوەندیکردن بە ڕیزەکانی ئینگلتەرای ئارسناڵ و چێڵسی.

بەرنامەی "دۆرینا غێری‌”ی سعودی، سوپرایزێکی سەبارەت بە هۆکاری ڕاستەقینەی پشت پەیوەندی گرژی نێوان بنزیمە و ڕاهێنەری ئەلئیتیحاد ئاشکرا کرد.

ڕوونیشیکردەوە: قەیرانی بنزیما لەگەڵ مارسێلۆ گالاردۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی تەکنیکییە نەک كارگێڕی‌، ئەمەش دەرگای ڕۆیشتنی لە داهاتوودا دەکاتەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە: یاریزانە فەرەنسییەکە یەکێک نییە لەو کەسانه‌ی‌  حەزی لە قەیرانەکان و رشووبه‌ڕووبوه‌نه‌وه‌ بێت، بەڵکو بەدەست نەبوونی گونجاندن و جیاوازی تێڕوانینی تەکنیکی لەگەڵ گالاردۆ دەناڵێنێت.

ئەمە یەکەم قەیرانی بنزیما نەبووە لەدوای هاتنی بۆ یانەی ئیتیحاد، چونکە ئەو بووە هۆی ڕۆیشتنی نونۆ سانتۆی ڕاهێنەری پێشووی پورتوگالی، بەگوێرەی زۆرێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان.



PM:09:17:04/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌