ته‌ندروستی -
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی پێگه‌ی" ویل ئاند گود" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا باس له‌وه ده‌كات خواردنی مۆزێك به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه هۆكاره بۆ به‌هێزكردنی ئێسك و درێژكردنی ته‌مه‌ن له هه‌مان كاتدا.
بۆچی خواردنی مۆز هۆكاره بۆ درێژبوونی ته‌مه‌ن؟
1-فلاڤینۆید: خواردنی ئه‌و میوانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به فلاڤینۆید هۆكارن بۆ به‌هێزكردنی ته‌ندروستی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هاوكات مۆز یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی زۆرترین بڕی فلاڤینۆیدی تیادایه و هه‌وكردنی ناو جه‌سته كه‌مده‌كاته‌وه و پیری دوا ده‌خات.
ڕێگری كردن له هه‌وكردنی درێژخایه‌نی جه‌سته بابه‌تێكه كاریگه‌ری زۆر گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به هه‌وكردنی جومگه‌ی ڕۆماتیزمی و نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره له جۆری دووه‌م.
2-ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و ڕیشاڵانه‌ی توانای تواندنه‌وه‌یان هه‌یه:
له یه‌ك مۆزدا بڕی 3.5 گرام ڕیشاڵی خۆراكی تیادایه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌ر تاكێك ڕۆژانه پێویستی به 21-38 گرام ڕیشاڵ هه‌یه، بۆ ته‌ندروستی دڵ زۆر به‌سوودن، ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خشی خوێن داده‌به‌زێنێت، هاوسه‌نگی شه‌كری خوێن ڕێكده‌خات.
3- نیشاسته‌ی به‌سوودی تیادایه:
له‌پێكهاته‌ی مۆزی سه‌وزدا جۆرێكی تایبه‌ت له نیشاسته‌ی تیادایه هاوشێوه‌ی پریبایۆتیك وایه و خۆراكی سه‌ره‌كی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كانی گه‌ده‌یه، كه كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی له‌ش و دڵ و كۆئه‌ندامی به‌رگری و ته‌نانه‌ت ته‌ندروستی ده‌رونی.
4- پۆتاسیۆم:
مۆز به‌وه ناسراوه سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی پۆتاسیۆمه، كانزایه‌كی گرنگ و پێویسته بۆ له‌ش، ڕێگری له پیر بوون ده‌كات و بۆ گورچیله و ماسولكه‌كان سوودی هه‌یه.