هه‌واڵێكی خۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كۆلیسترۆڵی خوێنیان به‌رزه‌


ته‌ندروستی‌ - 

ڤاكسینێك كه‌ نرخه‌كه‌ی‌ كه‌مه‌ ده‌توانێت ڕێگری بكات له‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ كۆلیسترۆڵی خوێن، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌یان هه‌یه‌ له‌ماوه‌ی‌ 10 ساڵدا توشی جه‌ڵده‌ی‌ دڵ یان مێشك ده‌بن.

توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ كۆلێجی پزیشكی زانكۆی نیو مه‌كسیكۆ (UNM) توانیویانه‌ جۆرێك ڤاكسین دروستبكه‌ن یارمه‌تیده‌ر بێت له‌ دابه‌زینی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش(LDL) ده‌دات، ئه‌م ڤاكسینه‌ له‌سه‌ر مشك و مه‌یمونی تاقیگه‌ تاقیكراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م ڤاكسینه‌ پرۆتینی PCSK9 به‌ ئامانج ده‌گرێت كه‌ له‌لایه‌ن جگه‌ر دروست ده‌بێت به‌ڕێڕه‌وی خوێندا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

دكتۆر برایس تشاكریان توێژه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته‌ و مامۆستا له‌به‌شی زانستی بۆماوه‌ی‌ له‌ زانكۆی "نیو مه‌كسیكۆ" وتویه‌تی"ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی‌ ده‌ست ئێمه‌ كه‌وتووه‌ پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین ئه‌م ڤاكسینه‌ كاریگه‌ری جیهانی هه‌بێت، ئومێدیش ده‌كه‌ین له‌چه‌ند ساڵی داهاتوو به‌رده‌ست بێت"

هه‌ركات ئه‌م ڤاكسینه‌ بكه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها ساڵی یه‌ك جار كه‌سه‌كه‌ ڤاكسینێك له‌خۆی ده‌دات، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت نرخی ڤاكسینه‌كه‌ له‌ 100دۆلار كه‌متر بێت بۆ یه‌ك ژه‌م.


PM:02:53:28/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌