گه‌له‌ری‌ وێنه‌ : پارێزگاری‌ سلێمانی‌ خه‌لاَتی‌ تیمی‌ كچانی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كرد


پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی‌ 17 ی‌ 1 ی‌ 2024 و له‌ نێو باره‌گه‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ پێشوازی‌ كرد له‌ به‌ڕێز د ، هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر پاڕێزگاری‌ سلێمانی‌ ، له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌خێرهێنانی‌ له‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ بۆ یانه‌كه‌یان كردوو هه‌روه‌ك باسێكی‌ له‌ گرنگی‌ وه‌رزش بۆ پێشكه‌وتنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ كرد و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ كه‌م ته‌خه‌م نه‌بووه‌ و گرنگی‌ به‌ ژێر خانی‌ وه‌رزشی‌ له‌ شاره‌ ڕه‌نگینه‌كه‌ماندا داوه‌ .

ئه‌مه‌و به‌ڕێزیان سوپاسی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ كرد بۆ خه‌مخۆری‌ و هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی‌ له‌ وه‌رزشكارانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و شار و شارۆچكه‌كان و به‌ گرنگی‌ زانی‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ پارێزگاوه‌ گرنگی‌ به‌ ژێر خانی‌ وه‌رزشی‌ بدرێت .

پاشان د ، هه‌ڤاڵ ئه‌بوو به‌كر وێڕایی‌ سوپاسكردنی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دووپاتی‌ كرده‌وه‌ كه‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شێكی‌ گرنگی‌ پێشكه‌وتنی‌ وه‌رزشه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ئه‌وه‌ش به‌ به‌رچاو ڕوونی‌ كه‌ چه‌ندان تیم و یاریزانی‌ یانه‌كه‌ له‌ ڕیزی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق و تیمه‌ به‌هێزه‌كانی‌ به‌شداری‌ چالاكییه‌كان ده‌دره‌وشێنه‌وه‌ .

له‌ كۆتایی‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ی‌ بۆ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌  پارێزگاری‌ سلێمانی‌ خه‌لاَتی‌ تایبه‌تی‌ تیمی‌ كچانی‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كرد له‌ پای‌ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی‌ له‌ ڕاكردنی‌ ماوه‌ درێژی‌ یانه‌كانی‌ عێراق له‌ شاری‌ موصل به‌ده‌ست یان هێناو نازناو و جامه‌كه‌یان بۆ شاری‌ سلێمانی‌ گه‌ڕانده‌وه‌ .


PM:05:00:17/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 2468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌