ته‌ندروستی -
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر جپسی گه‌نمه‌شامی یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت"كۆرن فلیكس" كه ئێستا له بازاڕه‌كاندا هه‌یه سه‌لماندویه‌تی بڕێك له كه‌ڕوی ژه‌هراوی له‌پێكهاته‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا هه‌یه و ئه‌مه‌ش زه‌نگێكی مه‌ترسیداره.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌مه‌ریكی لوبنانی به‌هاوكاری زانكۆی به‌یروت له وڵاتی لوبنان له‌سه‌ر به‌رهه‌می كۆرن فلێكس له بازاڕی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامدراوه تیایدا هاتووه" ته‌واوی جۆره‌كانی كۆرن فلێكس ئه‌وانه‌ی هاورده ده‌كرێن و ئه‌وانه‌ش له ناوخۆ دروست ده‌كرێن كه‌ڕوی ژه‌هراویان له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ"
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری جیهانی Q1 "Scientific reports" بڵاوكراوه‌ته‌وه، توێژه‌ره‌وه‌كان بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه به‌رده‌وام له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌یان هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كاریگه‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه له‌سه‌ر هاوڵاتیانی لوبنانی دیاری ده‌كه‌ن.
سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه دكتۆر حسین حه‌سه‌ن وتویه‌تی" ئه‌و كه‌ڕوه‌ی له‌سه‌ر به‌رهه‌می كۆرن فلیكس هه‌یه له لوبنان له هه‌موو جیهاندا هه‌یه و نه‌ك ته‌نها كۆرن فلیكس به‌ڵكو ته‌واوی جۆره‌كانی به‌هارات و میوه‌ی وشككراو و به‌رهه‌مه هاوشیًوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مانه ئه‌م كه‌ڕوه ژه‌هراویه‌یان له‌سه‌ره"