‌جۆری دووه‌می شه‌كره‌ چاره‌سه‌ری هه‌یه‌؟



ته‌ندروستی‌ - 

جۆری دووەمی شەکرە بەهۆی لەناوچوونی خانەکانی پەنکریاسەوە ڕوو دەدات کە ئەنسۆلین دەڕێژن، ئەمە وا دەکات ئەنسۆلین کەم بێتەوە و شەکرەی خوێن زیاد بکات، واتا ئەنسۆلین هەیە بەڵام کەمە، دکتۆر دارا پسپۆڕی ھەناو و دڵ و شەکرە و کوێرە ڕژێنەکان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"چارەسەری جۆری دووی شەکرە دەکرێت بە شێوەیەکی بەرچاو کۆنترۆڵ بکرێت کە شەکرەی خوێن و شەکرەی ٣ مانگی بە تەواوەتی ئاسایی بێتەوە ئەگەر نەخۆشەکە بە باشی پابەندی پارێزی خواردن بێت و دەرمانەکانی وەربگرێت، لەگەڵ ئەوەش دەبێت نەخۆشەکە کێشی دابگرێت"

دکتۆر دارا ده‌شڵێت"ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆشەکە ژیانی بە شێوەیەکی بەرچاو ئاسایی بێتەوە، بەڵام دەبێت بزانین کە خانەکان دروست نابنەوە."



PM:03:11:03/01/2024




ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌