هۆكار چییه‌ هه‌ندێك كه‌س پاش هه‌ستان له‌خه‌و توشی ئازاری سه‌ر ده‌بن؟


ته‌ندروستی‌ - 

هه‌ندێك كه‌س ڕاسته‌وخۆ پاش هه‌ستان له‌خه‌و توشی ئازاری سه‌ریان ده‌بن، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ش نیشانه‌بێت له‌سه‌ر هه‌بوونی گرفتێكی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار.

دكتۆره‌ یلینا تساریۆڤا پسپۆڕی زانستی نوستن له‌ دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕادیۆی" سپۆتنیك" وتویه‌تی" ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ مرۆڤ پاش هه‌ستان له‌خه‌و توشی ئازاری سه‌ری ببێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاش هه‌ستان بێت له‌ خه‌وی به‌یانیان ئه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ تێكچوونی كاتی نوستن بێت"

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌شڵێت" ئه‌و كاته‌ی‌ مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی تێرخه‌و بوبێت ئه‌وه‌ توشی ئازاری سه‌ری نابێت پاش هه‌ستان له‌خه‌و، به‌ڵام خه‌به‌ر بوونه‌وه‌ له‌ خه‌وی قوڵ هۆكاره‌كه‌ی‌ خه‌به‌ربوونه‌وه‌یه‌ له‌كاتی خه‌وی قوڵ و له‌م كاته‌دا هه‌ستان له‌خه‌و بۆ جه‌سته‌ قورس ده‌بێت به‌و هۆیه‌وه‌ مرۆڤ هه‌ست به‌ ئازاری سه‌ر و لاوازیی جه‌سته‌ی‌ و بێزاری ده‌كات"

نه‌بوونی هه‌وا گۆڕكێی پێویست له‌ ژووری نوستن به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك و نه‌خه‌وتن به‌بڕی پێویست  و وه‌ستانی هه‌ناسه‌ له‌كاتی خه‌ودا كه‌ حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره‌، هۆكارن بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ و پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ ڕاوێژی پزیشكی و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر. 


PM:03:15:20/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌