‌هۆكار و نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری دەمارە ئازاری پشتەسەر



ته‌ندروستی‌ - 

 دەمارە ئازاری پشتەسەر، بریتیە لەو بارەی کە تیایدا دەمارەکانی پشتەسەرکەوا لەژێر پێستی سەردان بریندار ئەبن یان توشی هەوکردن دەبن کە دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆش هەست بە ئازارێکی توند بکات لە شێوەی تەزوو یان وەکو ئازاری بڕین لە بەشی سەرەوەی مل و پشتەسەروپشتی گوەکانی نەخۆش، دكتۆر سه‌ڵاح پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری مێشك و ده‌مار له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌ و چاره‌سه‌ر ده‌خاته‌ ڕوو.

هۆکارەکانی:بەوهۆکارانەی که‌دەبنە هۆی فشارکەوتنە سەر دەماری گەورە یان بچوکی پشتەسەر یان دەماری ٢ و ٣ ی مل بە یەکەک لەم هۆکارانەی خوارەوە 
1-داخورانی بربرەکانی سەرەوەی مل.
2-بەرکەوتنی زەبری دەرەکی بۆ دەمارەکانی پشتەسەر.
3-فشارکەوتنە سەر دەمارەکانی پشتەسەر بەهۆی خزینی دیسکی بربرەکانی ملەوە.
4-بونی لوو(گرێ) ی بربرەکانی سەرەوەی مل یان دڕکە پەتک.
5-نەخۆشی شەکرە.
6-هەوکردنی بەکتریایی.
7-هۆکاری تری نەزانراو.

 نیشانەکانی:
 ئازارێکی بەشێوەی سوتانەوە یان بەردەوام و هەندێ  جار وەکو تەزوی کارەبایی ناوبەناو کە بەشێوەیەکی گشتی لەبەشی بنەوەی پشتەسەر دەست پێ ئەکات و بە لایەکی یان هەردولای  سەریا بلاو ئەبیتەوە هەندێ جار نەخۆش هەست بە ئازار دەکا لە پشتەوەی چاویا هەندێ جار لەشێوەی شەقیقەدا ئەبێت و نیشانەکانیوەکو شەقیقە دەرەکەوێت. 

دەستنیشانکردنی :
دەستنیسانکردنی نەخۆشیەکە پیویستی بە پشکنینی کلینیکی دەبێت، لەگەڵ ئەنجامدانی وینەی تیشکیدا وە هەندێ جار پێویستە سڕکردنی شوێنکاری بۆ بکرێت بۆ دڵنیابونەوە لە نەخۆشیەکە.

چارەسەر:
 بەبێ نەشتەرگەری:
1-چارەسەری سروشتی.
2-دانانی گەرمی لەسەر شوێنی ئازارەکە.
3-چارەسەر بە دەرمان (ئازارشکێن،خاوکەرەوەی ماسولکە ،هەندێک جار دەرمانی دژە گەشکە)
4-لێدانی دەرزی ئازار لە دەماری پشتەسەر.
5-دەرزی بۆتۆکس. 

چاره‌سه‌ر به‌ نەشتەرگەری:
1-چاندنی باتری بۆدەماری پشتەسەر
2-چاندنی باتری بۆ دڕکەپەتک.
3-بڕینی دەماری هەستەوەری ٣ و ٤ ی مل:کە ئەم جۆرەیان لە چارەسەر ڕێژەی نەمانی ئازار نزیکە لە سەدا نەوەد ڕاستەوخۆ دوای نەشتەرگەری وە لەسەدا شەست پاش یەک سال.



PM:03:08:12/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 1032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌