‌له‌م كاته‌ی‌ ڕۆژدا مۆز مه‌خۆن


ته‌ندروستی‌ - 

هه‌ندێك كه‌س لایان وایه‌ به‌یانیان خواردنی مۆزێك له‌جیاتی ژه‌می به‌یانیان ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌یه‌كی خواردنی ئه‌و ژه‌مه‌، به‌ڵام پزیشكه‌كان بۆچونێكی دیكه‌یان هه‌یه‌.

پزیشكان ده‌ڵێن" مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسیۆم و ڤیتامین B6 له‌ هه‌مان كاتدا كۆلیسترۆڵ و سۆدیۆمی تیادا نییه‌ به‌ڵام هێشتا نابێته‌ جێگره‌وه‌ی‌ ژه‌می به‌یانیان.

پسپۆڕی بواری خۆراك" داریل جیۆفری" ده‌ڵێت"ده‌توانن له‌ ژه‌می به‌یانیان مۆز بخۆن به‌ڵام مه‌یكه‌ن به‌ جێگره‌وه‌ی‌ ژه‌می سه‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی‌ ووزه‌ی‌ ته‌واوی ڕۆژه‌كه‌تان پێبدات، چونكه‌ %25 ی ئه‌م میوه‌یه‌ شه‌كر و ترشه‌ڵۆكی مامناوه‌نده‌ ووزه‌یه‌كی خێرات ده‌داتێ به‌ڵام به‌ زووی واده‌كات هه‌ست به‌ برسێتی و ماندوێتی بكه‌یت"

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌شڵێت" ئه‌و كاته‌ی‌ به‌ ته‌نها مۆز ده‌خۆیت ئاستی شه‌كری خوێن و ترشه‌ڵۆك له‌ خوێنتدا به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا خواردنی چه‌وری ته‌ندروست نه‌خورێت، باشتر وایه‌ به‌یانیان مۆز له‌گه‌ڵ خواردنێكی دیكه‌ی‌ ته‌ندروست بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی‌ سوود له‌ پۆتاسیۆم و ڕیشاڵ و مه‌گنسیۆم وه‌ربگیرێت كه‌ له‌ مۆزه‌كه‌دا هه‌یه‌.


PM:07:02:08/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌