‌به‌م نیشانانه‌دا بزانه‌ ڤیتامین B1 له‌ جه‌سته‌تدا كه‌مه‌



ته‌ندروستی‌ - 

ڤیتامین B1 یەکێکە لەڤیتامینە لە ئاودا - تواوە گرنگە کان . ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە لەکرداری مێتابۆلیزم زیندەچالاکی لەش لەبەرئەوە گرنگە بۆ کردار و گەشەکردنی خانەکان . ھەروەھا یارمەتی تیێکشکاندنی کانزا خۆراکیەکان دەکات بۆ وزە لە لەشدا بۆیە ڕێژەی کەمی دەبێتە ھۆی درووستبوونی کێشە لە دڵ و مێشکدا،دکتۆر صلاح پزیشكی نەشتەرگەری و مێشك و دەمار  له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

کارەکانی ڤیتامین B1 لە لەشدا :
1- یارمەتی کرداری زیندەچالاکی دەدات و ڕۆڵی سەرەکی ھەیە لە سووتاندنی کاربۆھایداریتەکان
2- یارمەتی لەدروستبوون و پاراستنی کارەکانی دەمارەخانەکانە
3- سیستمی بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە
4- یارمەتی تەندروستی کۆئەندامی سوڕان و دڵ دەدات
5- یارمەتی تەندروستی چاو دەکات
6- چارەسەری کێشەی کەمخۆراکی دەکات

 وەرگرتنی ڕێژەی ڤیتامین B1 ڕۆژانە

-لەتەمەنی لەدایک بوون بۆ ٦ مانگی ٠.٢ ملگم
-لەتەمەنی ٧-١٢ مانگ ٠.٣ ملگم
-لەتەمەنی ١ -٣ ساڵ ٠.٥ ملگم
-لەتەمەنی ٤-٨ ساڵ ٠.٦ ملگم
-لەتەمەنی ٩-١٣ ساڵ ٠.٩ ملگم
-لەتەمەنی ١٤ -١٨ ساڵ ١.٢ ملگم بۆ نێر وە ١ ملگم بۆ مێ وە بۆ ئافرەتی دووگیان و شیردەر ١.٤ ملگم
-لەتەمەنی ١٩-٥٠ ساڵ ١.٢ ملگم بۆ نێر ١.١ ملگم بۆ مێ بۆ ئافرەتی دووگیان یان شیردەر ١.٤ ملگم
-بۆ تەمەنی ٥١ ساڵ بەرەو سەر ١.٢ ملگم بۆ نێر ١.١ ملگم بۆ مێ

 سەرچاوەی ڤیتامین B1 :

ڤیتامین B1 بەشێوەیەکی کەم لە جگەردا خەزندەبێت بۆیە پێویستە ڕۆژانە بڕی پێویست وەربگرین:

خۆراک سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین B1:
-گۆشتی ئاژەڵ
-ماسی
-دانەوێڵە
-ماست
-ناوکە گڵۆبەڕۆژە
-بەراز
-پاقلەمەنی
-سپیناغ
-ھەروەھا ڤیتامین B1 ڕێژەی خۆی لەدەستدەدات بە گەرمی زۆر یان کوڵاندنی زۆر.

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین B1:
-سەر ئێشە
-ھێڵنج و ڕشانەوە
-ماندووبوون
-خەمۆکی
-ناڕەحەتی لە سکدا
-لەدەستدانی ئارەزووی خواردن
-سڕبوونی قۆڵ و پێیەکان
-تەڵخبوونی چاو


PM:02:49:03/12/2023




ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌