توێژینه‌وه‌یه‌ك: كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خواردنی خوێ سوودی زۆره‌



ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ ڕۆژانه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خواردنی خوێ له‌ سیستمی خۆراكیدا ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێن و ڕێككردنه‌وه‌ی‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توشی به‌رزه‌ په‌ستانی خوێنیش نه‌بوبیت.

به‌گوێره‌ی‌ ڕێنماییه‌كانی سه‌نته‌ری خۆراكی ئه‌مه‌ریكی، یه‌ك كه‌وچكی بچووك له‌ خوێ 2.300 میللیگرامه‌ ئه‌وه‌ كۆتا بڕه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ 14 ساڵ به‌ره‌و ژوورن ده‌توانن ڕۆژانه‌ بیخۆن، به‌ڵام باشتر وایه‌ هه‌مووان په‌یڕه‌وی سیستمێك بكه‌ن ڕۆژانه‌ كه‌متر له‌ 1500 میللیگرام خوێ بخۆن.

نۆرینا ئالن، مامۆستای پزیشكی خۆپارێزیه‌ له‌ كۆلێجی "ڤاینبرج" له‌ زانكۆی نۆرس وسترن ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه‌ بیسه‌لمێنێت ئه‌وانه‌ی‌ گرفتی به‌رزه‌ په‌ستانی خوێنیان هه‌یه‌ ده‌توانن به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ خواردنی خوێ په‌ستانی خوێنیان دابه‌زێنن"

به‌رزه‌ په‌ستانی خوێن پێی ده‌وترێت" بكوژی بێده‌نگ" چونكه‌ زۆر دره‌نگ نیشانه‌ی‌ ده‌رده‌كه‌وێت و مه‌ترسی جه‌ڵده‌ی‌ دڵ و مێشك زیاد ده‌كات و ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ بۆ مردنی كتوپڕ"

به‌گوێره‌ی‌ داتاكانی كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ" نیوه‌ی‌ هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست گرفتی به‌رزه‌ په‌ستانی خوێن ده‌ناڵێنن، سێ به‌شیان ناچارن بۆ دابه‌زینی په‌ستانی خوێنیان سێ جۆر ده‌رمان به‌كاربهێنن"



PM:03:03:30/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌