سیمینارێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هۆشیاری‌ یاریزانانی‌ فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕێكخرا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ گرنگی‌ دان به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هۆشیاری‌ فێرخوازان و یاریزانانی‌ فێرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پیشمه‌رگه‌ ڕێكخراوی‌ P D O  - پڕۆژه‌ی‌ مه‌سارون سیمینارێكی‌ تایبه‌تی‌ بۆ فێرگه‌ی‌ یانه‌كه‌ ڕێك خست .

سه‌باره‌ت به‌ ڕێكخستنی‌ ئه‌و سیمیناره‌ د ، به‌رزی‌ ئه‌كره‌م عه‌بدول ڕه‌حمان پسپۆڕ و وانه‌بێژ له‌ ڕێكخراوی‌ ناوبراو تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، چه‌ندین سیمینارمان ئه‌نجام داوه‌ و گرنگی‌ به‌ چینی‌ گه‌نجان و لاوان ده‌ده‌ین تا له‌ ڕه‌گه‌زی‌ خۆیان تێبگه‌ن و له‌ قۆناغه‌كانی‌ پێگه‌یشتنیان به‌ شێوه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ كه‌ ئه‌مه‌ش گرنگه‌ بۆ تاكی‌ كۆمه‌ڵگه‌ و هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك ڕێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدان بۆ خه‌ڵك گرنگی‌ به‌و لایه‌نه‌ ده‌ده‌ین و گرنگی‌ خۆشی‌ ده‌بێت كه‌ سه‌رجه‌م یانه‌كان هاوكاری‌ ڕێخراوه‌كان بن و پێكه‌وه‌ هۆشیاری‌ تاك له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ .

ئه‌مه‌و سه‌باره‌ت به‌ سود بینین له‌و جۆره‌ سیمینارانه‌ فه‌رمان محمه‌د ئه‌حمه‌د ،سه‌رپه‌رشتیاری‌ هونه‌ری‌ فیَرگه‌ی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ی‌ پیَشمه‌رگه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت به‌م شێوه‌یه‌ دوا و ووتی‌ ، سوپاسی‌ ڕێكخراوی‌ خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجام دانی‌ ئه‌و سیمیناره‌ و به‌ گرنگی‌ ده‌زانین جگه‌له‌ پێگه‌یاندن و توانای‌ یاریزانان و گه‌یاندنیان به‌ ئاسته‌كانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان و پێشكه‌وتوان ، ئاستی‌ هۆشیاریشیان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ و خود بناسن ، هه‌روه‌ك ووتیشی‌ وه‌ك یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ گرنگی‌ به‌ یاریزانان ده‌ده‌ین و په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ین تا تاكێكی‌ ته‌ندروست و تێگه‌یشتویان بۆ داهاتوو لێده‌ربچێت و دووریان بخه‌ینه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك كاری‌ لاوه‌كی‌ دوور له‌ به‌ها كۆمه‌لاَیه‌تیی‌ و ئاینییه‌كان .


PM:07:21:18/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 2428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌