ئه‌م وێنانه‌ بۆ مێژوو - به‌رز كردنه‌وه‌ی‌ جامی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌كانی‌ عێراق



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

وه‌ك نه‌ریته‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی‌ حاكم مه‌حمود جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و هاوڕێكانی‌ كه‌ بریتی‌ بوون له‌ م ، شێزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری‌ یانه‌ و م ، ئیبراهیم قاسم ڕاوێژكاری‌ وه‌رزشی‌ سه‌رۆك و وسام محه‌مه‌د بازگ ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ و سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ تیمه‌كانی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌ بۆ پاڵپشتی‌ له‌ تیمه‌كانی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان له‌ شاری‌ به‌غدادن و ئاماده‌ی‌ بینینی‌ یارییه‌كانی‌ كۆتابی‌ خولی‌ پله‌ یه‌كی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی‌ عێراق ده‌بن .

له‌ یه‌كه‌م یارییان و بۆ ئاستی‌ تازه‌پێگه‌یشتوان ، پێشمه‌رگه‌كانی‌ شاری‌ ڕۆشنبیران ، بیرمه‌ندانه‌ توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و نازناوی‌ وه‌رزی‌ 2023 بۆ یانه‌كه‌یان بهێننه‌وه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 گۆڵ له‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ مینایان برده‌وه‌ .

ئه‌مه‌و به‌و سه‌ركه‌وتنه‌شیان دووباره‌ پێشمه‌رگه‌كان تاجی‌ سه‌ركه‌وتنیان له‌سه‌ر ناو سه‌لماندیان كه‌ ڕكابه‌ری‌ له‌ خوله‌كانی‌ عێراق ده‌كه‌ن و ئالاَی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ به‌رزی‌ ده‌شه‌كێننه‌وه‌ .


PM:07:19:27/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 1144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌