ڕاپۆرت - گه‌له‌ری‌ وێنه‌ : به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستیپێكرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ نێو هۆڵی‌ هۆتێل داوا و ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ 25 ی‌ 10 ی‌ 2023 و به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان ، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ ، حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ و م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێر و ئه‌دیب شكور و زرنگ سه‌لاَح ئه‌ندامانی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ ، خاتوو ئاره‌زوو مه‌حمود ئه‌ندامی‌ پێشوی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ، زافر عه‌بدول ئه‌میر سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق ، عه‌بدول هادی‌ مه‌فتول جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ی‌ عێراق و ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌ندام و ڕاوێژكاری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق ، پشتیوان ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی‌ ئه‌و یه‌كێتیه‌ و ئازاد سابر سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ هه‌ولێر ، كه‌ریم عه‌بدول قادر سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ سلێمانی‌ ، كاروان شێخ زیره‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌رزشی‌ سلێمانی‌ و نزار ژاژڵه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ لاوانی‌ سلێمانی‌ ،  كه‌مال نوری‌ سه‌رۆكی‌ ڕێكخراوی‌ وه‌رزشكاره‌ دێرینه‌كان و م ، حه‌مه‌ بچكول  م ، شه‌وكه‌وت صدیق ، د ، ئه‌حمه‌د به‌هادین ئه‌ندامانی‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ پاڵه‌وانێتی‌ قۆناغی‌ كۆتایی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق به‌به‌شداری‌ 12 یاریزان ده‌ستیپێكرد .

ئه‌مه‌و له‌ مه‌راسیمی‌ ده‌ست پێكی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ وێڕایی‌ پاڵپشتی‌ خۆی‌ بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی‌ ئه‌و جۆره‌ پاڵه‌وانێتیانه‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ست خۆشی‌ له‌ ڕێكخه‌رانی‌ كردوو هه‌روه‌ك سوپاسی‌ یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق و یاریزانانی‌ كرد كه‌ به‌و گڕوتینه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت ئاستی‌ یارییه‌كه‌ یه‌ك ده‌ست بره‌و پێبده‌ن .

پاشان و هه‌ریه‌ك له‌ خاتوو ئاره‌زوو مه‌حمود ، م ، كه‌مال نوری‌ ، كاروان شێخ زیره‌ك و نزار ژاژڵه‌ی‌ پێزانینیان هه‌بوو بۆ یه‌كێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ عێراق بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌ و دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ شاری‌ سلێمانی‌ شاری‌ پێكه‌وه‌ ژیان و میوان دۆستانه‌ و وه‌رزش -یشیان به‌ به‌شێكی‌ گرنگی‌ ئه‌و كایه‌یه‌ له‌ قه‌ڵه‌مدا بۆ ئاشنابوون به‌ یه‌كتری‌ .

دواتر به‌ جولاَندنی‌ سه‌ربازی‌ به‌رگریكار له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌  یارییه‌كانی‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكرد كه‌ بڕیاره‌ ماوه‌ی‌ 8 ڕۆژ بخایه‌نێت .

جێگه‌ی‌ باسه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌به‌شداری‌ 12 یاریزانه‌ و له‌ كۆتایش 5 یاریزانی‌ ده‌بنه‌ یاریزانانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق بۆ پاڵه‌وانێتیه‌ ده‌ره‌كییه‌كان .



PM:07:58:25/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 4064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌