ته‌ندروستی -
به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ی زیان به ملوله‌كانی خوێن و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی په‌ستان له‌سه‌ر ملوله‌كانی خوێن هه‌یه.
به‌رزی په‌ستانی خوێن زیان به‌دڵ و ملوله‌كانی خوێن ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ملوله‌كانی خوێن پێویسته زۆر ماندوو ببن هه‌تا خوێن بگه‌یه‌نێت به‌ته‌واوی جه‌سته، به‌ڵام كێشه‌ی په‌ستانی خوێن ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره ببێته هۆی جه‌ڵده‌ی دڵ و مێشك.
كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی سوێر و چه‌ور و وه‌رزشكردن و په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست یاره‌مه‌تیده‌ره بۆ ڕێككردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، له‌گه‌ڵیدا خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پۆتاسیۆم بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی سۆدیۆم له‌سه‌ر جه‌سته.
كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشی دڵ له ئه‌مه‌ریكا ڕونیكردۆته‌وه" ئه‌و خۆراكانه‌ی پۆتاسیۆم له پێكهاته‌یاندا هه‌یه یارمه‌تی ڕێككردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری سۆدیۆم ده‌دات له‌سه‌ر جه‌سته، به‌جۆرێك هه‌تا ئه‌و خواردنانه زیاتر بخورێت كه پۆتاسیۆم یان تیادایه ئه‌وه بڕی سۆدیۆمی ده‌ركراو له له‌ش زیاتر ده‌بێت به‌وه‌ش ملوله‌كانی خوێن ئارام ده‌بن و په‌ستانی خوێن ڕێكده‌بێته‌وه"
ئه‌م خۆراكانه بڕێكی باش پۆتاسیۆم یان تیادایه كه یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌ده‌ن:
1- مێوژ(100 گرام 794 میلیگرام پۆتاسیۆم) ی تیادایه.
2-قه‌یسی وشككراوه(100 گرام 1162 میلیگرام پۆتاسیۆم) ی تیادایه.
3- قۆخی وشككراوه(100 گرام 732 میلیگرام پۆتاسیۆم) ی تیادایه.
4- مۆز (100 گرام 358 میلیگرام پۆتاسیۆم) ی تیادایه .
كۆمه‌ڵه‌ی نه‌خۆشی دڵ له ئه‌مه‌ریكا ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ئه‌م خۆراكانه‌ش بخۆن له‌به‌ر هه‌مان هۆكار و هه‌بوونی پۆتاسیۆمی پێویست تیایدا.
-ئه‌ڤۆگادۆ
-په‌تاته
-سپێناغ
-قارچك
-به‌زالیا
-ته‌ماته
-شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵی سروشتی.