‌ڕۆناڵدۆ هەڵوێستی‌ خۆی‌ بۆ بەرشداریکردن لە مۆندیالی‌ ٢٠٢٦ ئاشکرا کرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەشداریکردن لە مۆندیالی (2026) ئاشکراکرد.

دۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئایا لە مۆندیالی ٢٠٢٦دا دەبیت؟ لە دوو ساڵی ڕابردوودا بیرکردنەوەم جیاوازە، شتگەلێک ڕوویانداوە کە پێیان وتم باوەڕم بەوە هەبێت کە ژیان دەبێت ساتێک بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چیتر ناتوانم بیر لە ساتی‌ درێژخایەن بکەمەوە کە هەموو شتێک دەکرێت ڕووبدات، چێژ لەم ساتە وەردەگرم.

ئاشکراشی‌ کرد بیر لەوە دەکەمەوە کە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا یاری بکەم لە داهاتوو هەموو شتێکی‌ تر چاوەڕوانکراوە، ژیان دینامیکە و نازانیت چی ڕوودەدات

لە کۆتاییدا وتی: گەیشتن بە 900 گۆڵ ئامانج و تەماحێکە بۆ من،  من لە دۆخێکی باشم لەگەڵ یانەکە و هەڵبژاردەی نیشتمانی، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە بەردەوام بم.


PM:03:36:07/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 892 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌