زه‌یتی زه‌یتوون مرۆڤ له‌ خه‌ڵه‌فان ده‌پارێزێت؟



ته‌ندروستی‌ - 

تا ئێستا ئه‌وه‌ی‌ باسكراوه‌ له‌باره‌ی‌ كاریگه‌ری و سووده‌كانی خواردنی زه‌یتی زه‌یتوون بۆ دڵ بووه‌، ئه‌مجاره‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌م زه‌یته‌ سوودی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤ له‌ توشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان بپارێزێت.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ ڕۆژانه‌ خواردنی یه‌ك كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتوون سوودی بۆ ته‌ندروستی مێشك هه‌یه‌ مه‌ترسی مردن به‌ نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان %28 كه‌مده‌كاته‌وه‌.

پسپۆڕان داوا ده‌كه‌ن له‌جیاتی مایۆنیز و مارگرین هاوڵاتیان زه‌یتی زه‌یتون له‌ ژه‌مه‌كانیاندا بخۆن، چونكه‌ نه‌ك زیانی نییه‌ به‌ڵكو سوودیشی هه‌یه‌.

هۆكاری سوودی ئه‌م زه‌یته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌بوونی مادده‌ی‌ دژه‌ ئۆكسێنه‌ر  له‌ زه‌یته‌كه‌دا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر خانه‌كانی مێشك.



PM:03:45:01/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌