ته‌ندروستی -
به‌یانیان دوای هه‌ستان له خه‌و زۆر كه‌س په‌نا بۆ خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌زاجیان باش بێت، به‌ڵام پسپۆڕان ئێستا له‌و باره‌یه‌وه بۆچونێكی دیكه‌یان هه‌یه و ئه‌و كاره به باش نازانن.
ڕیكس ئه‌یزاب پسپۆڕی خه‌وه ده‌ڵێت" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له یه‌كه‌م كاتژمێری پاش هه‌ستان له خه‌و قاوه مه‌خۆنه‌وه، پێویسته كاتژمێرێك چاوه‌ڕێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی كۆرتیزۆڵ له جه‌سته‌دا بچێته‌وه دۆخی ئاسایی"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" پاش هه‌ستان له خه‌و ئاستی كۆرتیزۆڵ زۆر به‌رزه، كاتێك كوپێك قاوه ڕاسته‌وخۆ پاش هه‌ستان له خه‌و ده‌خۆیته‌وه ئه‌وه ڕێگری ده‌كات له دابه‌زینی ئه‌م هۆرمۆنه كه هۆكاری سترێس و دڵه‌ڕاوكێیه"
هاوكات جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌ڕۆژدا هۆرمۆنی" ئه‌دینۆزین" به‌رهه‌مده‌هێنێت كه واده‌كات له شه‌ودا كه‌سه‌كه بخه‌وێت، به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی قاوه كاری ئه‌م هۆرمۆنه ده‌وه‌ستێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌یه نوستن له شه‌واندا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕۆژ قاوه زۆر ده‌خۆنه‌وه ئه‌سته‌م ده‌بێت.